ئەمڕۆ شەممە، فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق ڕێنمایی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكانیان كرد بۆ پەیوەندیكردن بەو هاووڵاتییه عێراقیانەی نیشتەجێی ناوچەی شهڕو كێشەو ململانێكانن.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووهتهوه، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگهیاندووه: وەزارەت بەنیگەرانییەكی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتە ئەمنییەكان دەكات لە هەندێك لهو ناوچانهی كه گرژی و شهڕو ئاڵۆزی لێ دروست بووه، داوا لە هاووڵاتییان دەكات ئەوپەڕی هۆشیاری خۆیان بپارێزن و پابەندبن بە ڕێنماییە سەلامییەكان كە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە.
وهزارهتی دهرهوهی عێراق داوا له هاووڵاتییانی عێراقی دهكات لە شوێنی پارێزراو بمێننەوە و خۆیان لە شوێنە مەترسیدارەكان بەدوور بگرن.
بەگوێرەی بەیاننامەكە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕێنمایی تەواوی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكانی كردووە، كە پەیوەندی ڕاستەوخۆ و بەرپرسیارانە لەگەڵ هاووڵاتییانی عێراقی بكەن و پاڵپشتیی پێویستیان بۆ دابین بكەن.
هەروەها دڵنیابن لە چاودێریكردنی بەردەوامی دۆخەكەیان بۆ گەرەنتیكردنی سەلامەتی و ئاسایشیان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سەلامەتی عێراقییەكان لە دەرەوەی وڵات وەك ئەولەویەتێكی سەرەكی دەمێنێتەوە لە هەموو كارو پەیوەندییەكانی وەزارەتدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.