Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 04:22

له باشووری‌ ئێران قوتابخانه‌یه‌كی كچان كرایه‌‌ ئامانج و كوژراو و بریندار هه‌یه‌  

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە میدیاكانی نزیك له‌ حكوومه‌تی ئێران بڵاوییان كرده‌وه‌، كە 36 قوتابی كچ لە قوتابخانەیەك لە باشووری ئێران لە ئەنجامی هێرشەكانی ئیسرائیل و ئەمه‌ریكا بۆ سەر ئەو وڵاتە كوژراون.

ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ : لە هێرشێكی ئاسمانیی ئیسرائیلدا قوتابخانەیەكی كچان له‌ باشووری ئێران كراوه‌ته‌ ئامانج و به‌و هۆیه‌وه‌ 36 قوتابی كچ كوژراون.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كه‌ ته‌واوی قوتابخانه‌كه‌ خاپوور بووه‌ و چه‌ندین برینداریش له‌ مامۆستایان و قوتابیان و ستافی قوتابخانه‌كه‌ گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كان .

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.