Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 04:39

سعوودیە سەرکۆنەی دەستدرێژییەکانی ئێرانی بۆ سەر پێنج وڵاتی عەرەبی کرد و هۆشداری دەدات

کوردستان TV
100%

شانشینی عەرەبستانی سعوودیە، بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرش و دەستدرێژییەکانی ئێرانی کرد بۆ سەر سەروەریی وڵاتانی (ئیمارات، بەحرەین، قەتەر، کوێت و ئوردن) و ئەو هەنگاوانەی تاران بە "پێشێلکارییەکی ئاشکرا" وەسف کرد.
سعوودیە لە بەیاننامەیەکدا جەختی لە هاوسۆزیی تەواوی خۆی لەگەڵ ئەو پێنج وڵاتە کردەوە و ڕایگەیاند کە بە هەموو شێوەیەک لە پاڵیاندا دەوەستێت. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە "سەرجەم تواناکانی خۆی دەخاتە خزمەت ئەو وڵاتانە" بۆ پشتگیریکردنیان لە هەر ڕێکارێک کە بیگرنە بەر بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەریی خۆیان.
لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا، ڕیاز هۆشدارییەکی توندی دا لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی بەردەوامبوونی پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتان و بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی.
سعوودیە دووپاتی کردەوە کە ئەم جۆرە ڕەفتارانە هەڕەشە لە سەقامگیریی ناوچەکە دەکەن و داوای ڕێزگرتن لە سنوورە نێودەوڵەتییەکان و سەروەریی وڵاتانی دراوسێ دەکات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.