ئه‌مرۆ شه‌ممه بەهۆی داخرانی فرۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تیی هەولێر نزیكه‌ی دوو سه‌د عومره‌كاری كورد له فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌دینه له وڵاتی سعوودییه گیریان خواردووه و نەتواندراوە گەشتەکانیان ئەنجامبدەن.
کاروان ستونی گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان به کوردستان تیڤی ڕایگەیاند: دووسەد عومره‌كاری کوردستان بەهۆی داخرانی فرۆکەخانەوە لە فرۆکەخانەی مەدینە گیریان خواردوە.
ئەوەی خستەڕوو هەوڵەکان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ گەڕانەوەی ئەو عومرەکارانە بەڕێگای وشکانی بۆ هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.