Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 01:42

مەسرور بارزانی به‌ فه‌رمانێك دەسەڵاتی فەرماندەیی فەیلەق و فیرقەی دەڤەرەکانی دیاری کرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامانجی ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەى هێزەکانی پێشمەرگە بەپێی یاساى چاکسازی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژى 26ى 2ی 2026، فەرمانێکی بە ژمارە (703) دەرکرد، کە تێیدا بەوردی دەسەڵاتە کارگێڕی، یاسایی و داراییەکانی بۆ فەرماندەیی فەیلەق و فیرقەى دەڤەرەکان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دیاری کردووە.

ئەم هەنگاوە پشتبەست بە حوکمەکانی یاسای چاکسازیی ژمارە (2)ی ساڵی 2020 و کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم دێت، کە ئامانجی سەرەکی لێی ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دروستکردنی سیستمێکی سەربازیی نیشتمانی و سەردەمیانەیە کە خزمەت بە دیسپلینی سەربازی و بەدامەزراوەییکردنی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە بکات.

فەرمانەکە تیشک دەخاتە سەر وردەکاریی دەسەڵاتە کارگێڕی و یاسایی و داراییەکان و هاوکات چەند بوارێکی دیکە دەگرێتەوە، وەکوو بوارى ڕاگەیاندن و دەسەڵاتی هەماهەنگی و پەیوەندییەکان، بەتایبەت لەگەڵ هێزە فیدراڵییەکان.  

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.