ئەمڕۆ هەینی 27-2-2026 ،ئیڤێت کوپەر وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، "نیگەرانییەکی زۆرمان هه‌یه لە پەرەسەندنی بەرچاوی گرژییەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان، ئه‌وه‌ش دوای ئەوەی ئیسلام ئاباد شارە گەورەکانی ئەفغانستانی بۆردومان کرد لەنێویاندا کابولی پایتەخت.
ئیڤێت کوپەر وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا له تۆڕی "ئێكس" رایگه‌یاند: "داوا لە هەردوولا دەکەین هەنگاوی ڕژد بەرەو کەمکردنەوەی گرژیی و پەرەسەندنه‌كانی نێوانیان بنێن."
ئیڤێت کوپەر راشیگه‌یاند: پێویسته هه‌ردوولا به‌رپرسیارانه ره‌فتار بكه‌ن و خۆیان لە زیانگەیاندنی زیاتر بە هاووڵاتییانی مەدەنی بەدوور بگرن.
ئاشكراشی كرد: ده‌بێت هه‌ردوو په‌نا بۆ بژارده‌ی گفتوگۆ ببه‌ن له نێوانیاندا نه‌ك بژارده‌ی سه‌ربازی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.