Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 08:10

پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان لە ساڵیادی یەكەمی بانگەوازی ئاشتی لە توركیا خوێندرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان لە ساڵیادی یەكەمی بانگەوازی ئاشتی لە توركیا خوێندرایەوە، لە پەیامەكەدا جەخت لە كۆتاییهێنان بە خەباتی چەكداری و دەستپێكردنی قۆناغی سیاسەتی دیموكراتی كرایەوە.

پەیامەكەی ئەمڕۆی عەبدوڵا ئۆجەلان كە خۆی لە چەندین خاڵی گرنگ دەبینێتەوە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەلایەن پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی هەدەپە خوێندرایەوە، بە كورتی خاڵەكانی پەیامەكە لەمانەی خوارەوە پێكهاتوون:-

- جەخت لە كۆتاییهێنان بە تێكۆشانی چەكداری و توندوتیژی دەكەینەوە، هەروەها پشتگیری لە دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێی سیاسی و دیموكراتی دەكەینەوە.

- هەوڵەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا و دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا (مەهەپە) و ئەوانی دیكەی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا بەرز دەنرخێنین.

- جەخت لە رووحییەتی یەكێتی لەنێوان كورد و تورك لەچوارچێوەی كۆماری توركیای دیموكراتدا دەكەینەوە، چونكە تورك بێ كورد و كوردیش بێ تورك نابن.

- ئامانج لە پڕۆسەی ئاشتی كۆتاییهێنانە بە سەردەمی سیاسەتی توندوتیژی، دەبێت كۆمەڵگەی دیموكراتیك و سەروەری یاسا شوێنی ئەو بگرێتەوە.

- وەك چۆن ئایین و زمان ناسەپێنرێت، نابێت لە توركیاش نەتەوەبوون بسەپێنرێت، هاووڵاتیبوون دەبێت لەسەر بنەمای پەیوەستبوون بە دەوڵەتەوە بێت، نەك لەسەر بنەمای ئینتیما بۆ نەتەوەیەك.

- ژنان ئازادیخوازترین پێكهاتەن و هێزی دیموكراتین، دەبێت توندوتیژی خێزانی و كوشتنی ژنان و باوكسالاری هەموو نیشانەكانی بەكۆیلەكردنی ژنان كۆتایی پێ بهێنرێت.

- بۆ جێبەجێكردنی ئەم خاڵانە، پێویستمان بە عەقڵێكی هاوبەشی پێشكەوتوو هەیە كە لەسەر بنەمای رێزی دوولایەنە بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.