ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت لە باڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی دیكەی تۆمار كرد و بەڕێژەی 2% بەرز بووەوە.
ئێستا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 72.18 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، ئەمە لە كاتێكدایە كە شەوی رابردوو نرخەكەی بە 70.69 دۆلار داخرابوو.
بەهەمانشێوە نرخی نەوتی خاوی تێكساسی ئەمریكیش بەرزبوونەوەی تۆمار كرد، ئێستا هەر بەرمیلێك بە 66.82 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، شەوی رابردوو نرخەكەی بە 65.42 دۆلار بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.