Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 12:34

لە كەركووك بڕیارێك بۆ بەرژەوەندی جوتیارانی كورد دەردەكرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەركووك بڕیارێك بۆ بەرژەوەندی جوتیارانی كورد دەركرد، بەپێی بڕیارەكە سەرجەم زەوییە داگیركراوەكان لە عەرەبە هاوردەكان وەردەگیرێتەوە.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک دوێنێ چوارشەممە نووسراوێکی ئاراستەی هەریەک لە هۆبە کشتوکاڵییەکانی (کەرکووک و پردێ و شوان و سەرگەڕان و بەشیر و یایچی و لەیلان و قەرەهەنجیر) کردووە.

بەپێی نووسراوەکە، بڕیاردراوە هەرچی گرێبەستی عەرەبی هاوردەیە لەسەر زەوی کشتوکاڵیی کورد و تورکمان هەڵبووەشێتەوە کە بڕیاری 29ی ساڵی 2012 دەیگرێتەوە، واتا زەوییە داگیرکراوەکان.

بەپێی نووسراوەکە، بڕیاردراوە چیتر گرێبەستی ئەو زەوییە کشتوکاڵییانە بۆ عەرەبی هاوردە نوێ نەکرێتەوە، هەر لە نووسراوەكە جەختیش كراوەتەوە كە هەر کەسێک پابەندی ئەم بڕیارە وهەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکان نەبێت، بەرپرسیار دەبێت.

وێنە: دەقی نووسراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکووک:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.