Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 04:04

به‌هۆی تێوه‌گڵانی له‌ كه‌یسی ئیپستین بەڕێوەبەری کۆڕبەندی داڤۆس دەستی لەکاركێشایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

بۆرگێ برێندێ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکی جێبه‌جێكاری کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس ڕاگەیاند، دوای ئەوەی پەیوەندییەکەی لەگەڵ تاوانباری بازرگانی سێکسی جێفری ئیپستین ئاشکرا بوو.

بۆرگێ برێندێ كه‌ وەزیری پێشووتری دەرەوەی وڵاتی نەرویجیشه‌ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆیه‌كان له‌سه‌رم له‌ كه‌یسی ئیپستین وه‌كو بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆڕبەندی ئابووری جیهانی "داڤۆس" دەستلەکارده‌كێشمه‌وه‌."

برێندێ ماوەی هەشت ساڵە و نیوەکەی وەک به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس بە "زۆر بەرهەمدار" وه‌سف كرد، ئاماژەی بەوەشکرد، پێی وایە کاتی ئەوە هاتووە کە کۆڕبەندەکە درێژە بە کارە گرنگەکانی بدات دوور لە ئه‌و .

کۆڕبەندی ئابووری جیهانی سەرەتای ئەم مانگە ڕایگەیاند کە پێداچوونەوەی سەربەخۆ و بێلایه‌نانه‌ بە پەیوەندییەکانی بریندێ لەگەڵ ئیپستین ئەنجام دەدات، دوای ئەوەی ناوی لە بەڵگەنامەی پەیوەست به‌ كه‌یسی ئابڕووبه‌رانه‌ی جێفری ئیپستیندا هات و به‌ڵگه‌نامه‌كان لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمه‌ریکاوە بڵاوکرایه‌وه‌.

دامەزراوه‌ی ئابووری جیهانی "داڤۆس" پێزانینی قووڵی خۆی بۆ بەشدارییە بەنرخەکانی بۆرگێ برێندێ لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی دەربڕی و ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە ڕێز لە بڕیارەکەی دەگرین بۆ دەستلەکارکێشانەوەی".

لای خۆیه‌وه‌، کۆڕبەندی ئابووری جیهانی دەستنیشانکردنی ئالۆیس زوینگی، وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کاتی ڕاگەیاند، تا ئەو کاتەی دەستەی کارگێڕیی بەدوای جێنشینێکی هەمیشەیی برێندێدا دەگەڕێت.

جێی باسه‌، جێفری ئیپستین لە ساڵی 2008 دانی بە تاوانەکەیدا نا کە بازرگانی سێکسی به‌ منداڵان كردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ سزای 18 مانگی بەسەردا سەپێنرا. تا لە ساڵی 2019 لە زیندان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.