Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 12:33

دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریكا لە جنێف بۆ ماوەیەكی كاتی وەستێنرا

کوردستان TV
100%

بەشی یەكەمی دانوستانەكانی ئەمڕۆ پێنجشەممەی نێوان هەردوو شاندی ئێران و ئەمریكا لە جنێفی پایتەختی سویسڕا كۆتایی هات، بڕیارە هەر ئەمڕۆ بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكان لەنێوان هەردوولا ئەنجام بدرێتەوە.

كەمێك پێش ئێستا دانوستانەكە كۆتایی هات، بڕیارە هەردوو شاندی ئێران و ئەمریكا بە نێوەندگیری عومان پشوویەك وەربگرن، دواتریش هەر ئەمرۆ جارێكی دیكە كۆبوونەوەكان دەست پێ بكەنەوە.

بەدر ئەلبوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان كە وەك وڵاتی نێوەندگیر بەشداری كۆبوونەوەكە بووە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) لەبارەی كۆبوونەوەكە رایگەیاند "ئەمڕۆ لە جنێف بیرۆكەی بنیاتنەر و ئەرێنی لەنێوان هەردوو شاندی ئێرانی و ئەمریكی ئاڵوگۆڕ كرا".

راشیگەیاند "ئێستا دانوستانەكان بۆ ماوەیەكی كاتی وەستێنراون، دواتر لە كاتێكی دیكەی هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە دەست بە كۆبوونەوەكان دەكەینەوە".

بەدر ئەلبوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان لە كۆتایی پۆستەكەیدا هیوای خواست گەڕی ئەمجارەی دانوستانەكان لەنێوان ئێران و ئەمریكا پێشكەوتنی زیاتر بەدەستبهێنرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.