وەزارەتی دادی ئەمه‌ریکا بەڵێنیداوه پێداچوونەوە بە دۆسیەکانی ئیپستین بکات، دوای ئەوەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپیان تۆمەتبار کرد بە شاردنەوەی چەند بەڵگەنامەیەک، لەنێویاندا هەندێک بەڵگەنامە باس لە سەرۆکی ئەمه‌ریکا دەکەن کە گوایە دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر منداڵێکی بچووك.
کەناڵی NPR ڕایگەیاندووه کە وەزارەتی دادی ئه‌مه‌ریكا بە سەرۆکایەتی پام بۆندی هاوپەیمانی نزیکی سەرۆکی کۆمارییەکان ڕێگری لە بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەکانی پەیوەست بەو تۆمەتانە کردووە کە گوایە دۆناڵد تره‌مپ دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر منداڵێکی کەم تەمەن.
بەگوێرەی ئاژانسی NPR، چەند بەڵگەنامەیەک کە تۆمەتەکانی دژی جێفری ئیپستین له‌خۆگرتووه باسی دۆناڵد ترەمپیان تێدابووه كه ده‌ستی هه‌بووه له ده‌ستدرێژی كردنی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان.
جێفری ئیپستین خاوه‌نی دورگه‌كه بووه و ده‌ستی هه‌بووه له داڕشتنی نه‌خشه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كان بۆ سه‌رۆك و سه‌رمایه‌داران، به‌و هۆیه‌وه به تاوانی سێکسی سزا درا و لە ساڵی 2019 پێش دادگایی‌کردنی بە هەڵواسراوی ته‌رمه‌كه‌ی لە ژوورەکەیدا دۆزرایەوە.
لە بەیاننامەیەکه‌ی وەزارەتی دادی ئه‌مه‌ریكادا ئه‌وه‌ش هاتووه: بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتە میدیاییەکان، پێدەچێت ئەو بەڵگەنامە بڵاوکراوانە فایلی ونبوونیان هەبێت کە پەیوەندییان بە هاوبەشی ئیپستین، گیسلین ماکسوێڵەوە هەیە.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاندووه: وەک هەموو ئەو بەڵگەنامانەی کە ڕاپۆرت کراون وەزارەت لە ئێستادا پێداچوونەوە بەو بەڵگەنامانەدا دەکات کە دەکەونە ناو ئه‌م كه‌یسه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردووه: "ئەگەر دەرکەوت کە بەڵگەنامەیەک لە کاتی پرۆسەی پێداچوونەوەدا بە هەڵە پۆلێن کراوە و لەگەڵ ئەو ستانداردانەدا بێت کە لە یاساکەدا هاتووە، بێگومان وەزارەت بڵاویدەکاتەوە جا هی هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.