دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئافرەتێك خۆی فڕێدایە ناو ئاوی زێی گەورە لە خەبات و بەهۆیەوە خنكا، تەرمەكەی ئێستا لە پزیشكی دادی هەولێرە.
بەرگریی شارستانی هەولێر لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: کاتژمێر2:20ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلايەن هاووڵاتیيان ئاگادارکراينەوە کەوا ئافرەتێك خۆی فڕێداوەتە ناوی ئاوی زێی گەورە.
راشیگەیاند: ئافرەتەكە ناوی (م. ق. خ) و لە دايكبووی ساڵی 1971ـە لەسەر پردی کۆنی خەبات خۆی فڕێداوەتە خوارە.
هەروەها رایگەیاند: دەستبەجێ تيمی ژێرئاوی خەبات توانيان ئافرەتەكە بدۆزنەوە، بەڵام بەداخەوە خنکابوو.
بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە تەرمی ئافرەتەكە ڕەوانەی پزيشکی دادی کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.