Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 08:13

لە شارەدێی ڕزگاری شەڕ دروست بوو و دوو کەس کوژران

کوردستان TV
100%

لە شارەدێی ڕزگاری، لە ئەنجامی شەڕ و پێکداداندا دوو کەس کوژران و یەکێک لە کوژراوەکان لە کاتی نێوەندگیریدا فیشەکی بەرکەوتووە.

شەوی چوارشەممە 25ـی شوبات، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی شارەدێی ڕزگاری سەر بە پارێزگای هەولێر بە سالار نامیق، پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، کەمێک لەمەوبەر لەبەردەم مزگەوتێکی شارەدێی ڕزگاری، شەڕ لە نێوان چەند کەسێکدا دروست بووە و دوو کەس کوژراون. 

لە کاتی شەڕەکەدا، کەسێک بە ناوی (زوهێر هەرکی) کە هەوڵیداوە شەڕەکە هێور بکاتەوە و کۆتایی بە کێشەکە بهێنێت، فیشەکێکی بەرکەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، کەسێکی دیکەش کوژراوە، بەڵام هێشتا ناسنامەی کەسەکە دیار نییە و لە ئێستادا تەرمی هەردوو کوژراوەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراون.

هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری دروستبوونی شەڕەکە دەست پێ کردووە. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.