Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 08:13

لە چەمچەماڵ تۆمەتبارێک بە دزینی زیاتر لە 113 ملیۆن دینار دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لە چەمچەماڵ تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە قاسەی ماڵێکی بڕیوە و زیاتر لە 113 ملیۆن دیناری تێدا بووە.

ڕۆژی چوارشەممە 25ـی شوبات، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ سکاڵای تۆمار کرد کە دز چووەتە سەر ماڵەکەیان و قاسەیەکی پارەی بردووە کە بڕی (113 ملیۆن دیناری عێراقی و 300 دۆلاری ئەمریکی ) تێدا بووە، دوای بڕیاری دادوەر وەرگیرا و دەستبەجێ لێکۆڵینەوەکان دەستی پێ کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووەم تیمەکانی پۆلیس بە سوودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری و سەرچاوەکانی زانیاری، توانیویانە شوێنی تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن. پۆلیس دەڵێت، تۆمەتبارەکە ناوی (‌‌ع. ع. ع) ـە و لەدایکبووی ساڵی 2004ـە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.