Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 06:01

لە ڕێگەی کەسنەزان – گۆمەسپان کامێرای گەڕۆکی تۆمارکردنی سەرپێچیی خێرایی دادەنرێت

کوردستان TV
100%

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لە شەش شوێنی ڕێگەی کەسنەزان – گۆمەسپان کامێرای گەڕۆکی تۆمارکردنی سەرپێچیی خێرایی دادەنرێت.

رۆژی چوارشەممە 25ـی شوبات، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی خێرایی و پاراستنی گیانی سەلامەتیی گشتی، لە شەش شوێنی ڕێگەی سەرەکیی کەسنەزان – گۆمەسپان، کامێرای گەڕۆکی تۆمارکردنی سەرپێچیی خێرایی دادەنرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە، ئەو شوێنانەی کامێرایان لێ دادەنرێت بریتین لە:

گوندی مام چۆغان 
گوندی کانی شاوێردی
هەوارازە نەفتە
بەردەباز
کانی کەوان
ناوچەی گۆمەسپان

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات،  بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و سەرنشینەکانیان، پابەندی خێرایی دیاریکراو بن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.