Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 19:46

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ره‌و جنێف به‌ڕێكه‌وت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ كه‌ناڵه‌ فه‌رمییه‌كانی ئێران بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ عه‌باس عێراقچی تارانی به‌ره‌و جنێف جێهێشتووه‌، ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌ گه‌ڕی سێیه‌می خولی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا .

بڕیار وایه‌ گه‌ڕی سێیه‌می خولی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا ڕۆژی پێنجشەممە 26-2-2026 له‌ جنێف به‌ڕێوه‌بچێت و ئێران به‌ پاكێجێكی تازه‌ وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه‌.

ئەمریکا دوا هه‌لی داوه‌ته‌ ئێران كه‌ ڕازی بێت به‌ مه‌رجه‌كانی وه‌ستاندنی پیتاندنی یۆڕانیۆم ئه‌گه‌رنا  له‌ رێگه‌ی هێرشی فراوانی سه‌ربازییه‌وه‌ كێشه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ئه‌مه‌ریكا هێزی سەربازی بەرفراوانی له‌ ناوچەی کەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر كردووه‌.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.