حکوومەتی بەریتانیا سەپاندنی گەورەترین پاکێجی سزاکانی لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا دژی رووسیا ڕاگەیاند و هەناردەکردنی نەوت و دابینکەرانی کەرەستەی سەربازی کردە ئامانج.
لە چوارەمین ساڵیادی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، لە سەردانەکەی ئیڤێت کوپەر وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا بۆ کیێڤ پەردەی لەسەر نزیکەی 300 سزا لادا كه له ماوه‌ی چوار ساڵی شه‌ڕدا به‌ریتانیا دژی رووسیا گرتوویه‌تیه‌به‌ر.
به گوێره‌ی زانیارییه پشتڕاتكراوه‌كان، کۆی ئەو کۆمپانیا و کەسانەی کە بەهۆی شەڕی ئۆکراینا سزایان بەسەردا سەپێنراوه و لەلایەن بەریتانیاوە کراونه‌ته ئامانج بۆ زیاتر لە سێ هەزار کەس به‌رز بووه‌ته‌وه.
ڕێوشوێنە نوێیەکانی سزادانی رووسیا له‌لایه‌ن به‌ریتانیا بریتی بوونه لە بەستنی سەروەت و سامانی کۆمپانیای ترانسنێفت، کۆمپانیای دەوڵەتی ڕووسیا، ئه‌وه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی گرنگی ستراتیژیی کەرتی نەوت بۆ حکوومەتی ڕووسیا.
جگه له‌وه، بەریتانیا تۆڕی بازرگانانی نایاسایی نەوتی کردووه‌ته ئامانج، ئه‌ویش بە سەپاندنی ڕێوشوێنی توندی ئه‌منیی بەرامبەر بە یەکێک لە گەورەترین كه‌شتییه‌كان كه به بەلەمی سێبەر ناسراوه کە پێشێلی سزا نێودەوڵەتییەکانی له بواری نەوتدا كردووه.
بەریتانیا ڕاشیگەیاند، به خستنه‌ڕووی پاکێجی نوێی سزاکان پەیامێک بۆ رووسیا دەنێرێت و دووپاتیكردووه‌ته‌وه کە نەوتی ڕووسیا لە بازاڕه‌كانی ئه‌وروپادا كڕیاری یاسایی له‌ده‌ستداوه .
هەروەها حکوومەتی بەریتانیا ڕێوشوێنی توندی بەسەر ئەو کۆمپانیایانەدا سەپاندووە کە کەرەستەی سەربازی بۆ ڕووسیا دابین دەکەن، هەروەها بەرنامەی وزەی ئەتۆمی مەدەنی و پیشەسازی و گازی سروشتی شلی رووسیاش له‌ناو لیستی تازه‌ی سزاكان دایه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: سزاکان دوو کەناڵی تەلەفزیۆنیشی کردووه‌ته ئامانج کە بنکەکانیان لە وڵاتی جۆرجیایه لە ناوچەی قەفقاز كه له‌لایه‌ن رووسیاوه پاره‌دار ده‌كرێن، ئه‌م دوو كه‌ناڵه لایه‌نگیریی ده‌كه‌ن و زانیاری هەڵە له‌سه‌ر پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای رووسیا له ئۆكراینا بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.