Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 11:52

لیژنه‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نووسانی جیهانی ئاماری كوژرانی رۆژنامه‌نووسان ئاشكرا ده‌كات

کوردستان TV
100%

 ئەمڕۆ چوارشەممە 25-2-2026، لێژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسانی جیهانی، کوژرانی 129 ڕۆژنامەنووسی لە سەرتاسەری جیهان ته‌نیا لە ماوەی ساڵی 2025دا ڕاگەیاند، كه‌ زۆرینه‌ی به‌هۆی ئاڵۆزی و جه‌نگی وڵاتان بووه‌.

 هاوکات جەختیکردەوە: ئەم ئامارە گەورەترین ئامارە لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ لیژنه‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نووسانی جیهانی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا راشیگه‌یاندوه‌: "کوژرانی 129 ڕۆژنامەنووسیان لە سەرتاسەری جیهان لە ماوەی ساڵی 2025 دا دۆکیۆمێنت کردووە، به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ له‌ناو جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كان دانه‌، ئەم ژمارەیەش بەرزترینە لە دوای سێ دەیەی ڕابردووەوە."

له‌ به‌شێكی راپۆرتی لیژنه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: "ئیسرائیل بەرپرسیارێتی کوژرانی دوو لەسەر سێی ڕۆژنامەنووسانی جیهانی لەئەستۆدایە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، چونکە سوپاکەی زیاتر لە هەر سوپایەکی دیکە لە ساڵی 1992ەوە، کردەوەی کوشتنی بە ئەنقەستی دژی ڕۆژنامەنووسان ئەنجامداوە."

لیژنه‌كه‌ ئاشكراشی كردووه‌: ئیسرائیل ڕۆژنامەنووسانی ئاژانسه‌ جیهانیی و عه‌ره‌بییه‌كانی لە غەززە کردووەتە ئامانج دوای ئەوەی ڕووماڵی قەیرانی برسییەتییان کردووە.

 هەروەها ئیسرائیل به‌ ته‌نیا بەرپرسیارە لە 75٪ی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە ساڵی 2023ەوە بە چەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) کوژراون."

 لێژنەکە زیاتر ئاشكرای كرد: نه‌ له‌ناو ئیسرائیل و نه‌ له‌ وڵاتانیش لێكۆلینه‌وه‌ له‌سه‌ر هۆیه‌كانی كوژرانی رۆژنامه‌نووسان نه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ش پێشێلكردنی روونی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.