حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بڕیارەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە شار و شارۆچکە جیاوازەکان دەستپێکردووە. لەو چوارچێوەیەشدا، شارەوانی سیدەکان ئامادەکارییەکانی بۆ دابەشکردنی یەکەم قۆناغی زەوی تەواو کردووە.
عەبدولقادر ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی سیدەکان ڕایگەیاند: "لە سنووری قەزای سیدەکان نزیکەی (2,300) فەرمانبەر ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە. لە قۆناغی یەکەمدا، 250 پارچە زەوی ئامادەکراوە و بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا دابەش دەکرێت کە زۆرترین خاڵیان هەیە."
پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەپێی سیستەمی خاڵبەندی دەبێت، کە تێیدا ساڵانی خزمەت و باری خێزانی لەبەرچاو دەگیرێت. بڕیار وایە دوای تەواوبوونی قۆناغی یەکەم، قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی لە سنووری سیدەکان دەستپێبکات تاوەکو زۆرترین فەرمانبەر لێی سوودمەند بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.