Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 04:30

ترەمپ: ئێران خەریکی پەرەپێدانی مووشەکێکە بگاتە ئەمریکا

کوردستان TV
100%

پێش دانووستانەکانی سبەی نێوان ئێران و ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئێران خەریکی پەرەپێدانی مووشەکێکە بگاتە ئەمریکا و دەیەوێت جارێکی دیکەش دەست بە بونیادنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێرشی توندی کردە سەر ئێران و تۆمەتباری کرد بەوەی کار بۆ بەدەستهێنانی مووشەکی کیشوەڕبڕ و سەرلەنوێ بونیادنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەکات.

ترەمپ ڕایگەیاند، تاران لە ئێستادا خاوەنی مووشەکێکە هەڕەشە لە ئەوروپا و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دەرەوە دەکات، بەڵام هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ دروستکردنی مووشەکێک بەمزووانە توانای هەبێت بگاتە ناو قوڵایی خاکی ئەمریکا.

بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان، مەودای ئێستای مووشەکەکانی ئێران نزیکەی 3,000 کیلۆمەترە، لە کاتێکدا مەودای نێوان ئێران و ئەمریکا زیاتر لە 9,000 کیلۆمەترە.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە: هەرچەندە ئەو بژاردەی دیپلۆماسی پێ باشترە، بەڵام هێزی سەربازی وەک فشارێکی کارا بەکاردەهێنێت.

ئەمریکا هێزێکی گەورەی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە کە پێکهاتووە لە دوو کەشتی فڕۆکەهەڵگر و زیاتر لە 12 کەشتی جەنگی و ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی جەنگی و کەرەستەی سەربازی.

ترەمپ گوتیشی: "من هەرگیز ڕێگە نادەم گەورەترین دەوڵەتی پاڵپشتیکاری تیرۆر لە جیهاندا ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

 بڕیار وایە سبەی پێنجشەممە گەڕێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ دەستپێ بکاتەوە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.