بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە
سێشەممە 24ـی شوبات، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بەمەلەرزەزانی ڕایگەیاند: تاوەکو نیوەی شەو ئەگەری بەردەوامبوونی کەمێک نمەباران لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم هەیە. هاوکات ئەگەری دروستبوونی تەمێکی کەم لە هەندێک ناوچە لەئارادایە و پاشان کەشوهەوا بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەروەها ئاماری بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بڵاوکردەوە و تێیدا ناوچەی بارزان بەرزترین ڕێژەی بارانبارینی تێدا تۆمار کراوە.
بڕی بارانبارین لە ناوچەکان بەپێی میلیمەتر بەمشێوەی خوارەوە بووە:-
بارزان: 6.2 ملم
هەولێر: 4 ملم
حاجی ئۆمەران: 2.0 ملم
خەبات: 0.6 ملم
سۆران: 0.6 ملم
شەمامک: 0.2 ملم
بازیان: 0.2 ملم
دهۆک: 0.1 ملم
زاخۆ: 0.1 ملم
سلێمانی و چەمچەماڵ: تەنیا دڵۆپ دڵۆپ باریوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.