كۆشكی سپی لەبارەی بژاردەی یەكەمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە ئێران و دۆسییەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە رایگەیاند، چارەسەری دیبلۆماسییە.
كارۆلین لیڤیت گوتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا گوتی: ئۆپڕاسیۆنی "چەكوشی نیوەشەو" ئۆپڕاسیۆنێكی سەركەوتوو بوو و توانرا دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران لەناو ببرێت، تەنانەت ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش دانی بەمە داناوە.
گوتیشی: ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت كە ئێران دووبارە هەوڵی نەداوە بە دروستكردنەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی كە هەڕەشەن بۆ سەر ئەمریكا و وڵاتە هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكەدا.
كارۆلین لیڤیت گوتەبێژی كۆشكی سپی هەروەها گوتی: بژاردەی یەكەمی دۆناڵد ترەمپ هەمیشە چارەسەری دیبلۆماسی بووە، هەرچەندە ئەو دژی بەكارهێنانی هێزە، بەڵام ئەگەر پێویست بكات ئەو هەمیشە ئامادەی بەكارهێنانی هێزە.
ئەم لێدوانەی گوتەبێژی كۆشكی سپی لە كاتێكدایە كە بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو گەڕی سێیەمی دانوستانەكانی نێوان شاندی ئەمریكا و ئێران لە جنێفی پایتەختی سویسڕا بەڕێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.