Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 17:10

هێلیكۆپتەرێك كەوتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینەكانی ناوی گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

هێلیكۆپتەرێكی تایبەتی سوپای پیرۆ كەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە سەرجەم سەرنشینەكانی ناوی كە 15 كەس بوون گیانیان لەدەست دا، لەنێویاندا 7 منداڵ هەن.

هێزی ئاسمانی پیرۆ بڵاوی كردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو پەیوەندی بە فڕۆكەیەكمان لە جۆری هێلیكۆپتەر (MI-17) پچڕاوە، ئەمڕۆ دووشەممە دوای هەڵمەتێكی چڕی گەڕان توانرا پارچەی فڕۆكەكە لە ناوچەی ئەریكویبا بە تێكشكاوەكەیی بدۆزرێتەوە.

ھێزی ئاسمانی پیرۆ لە بەیاننامەیەكدا هەروەها گیانلەدەستدانی تیمی فڕۆكەوانی و سەرجەم سەرنشینانی ناو هێلیكۆپتەرەكەی راگەیاند كە پێكهاتبوون لە 15 كەس، لەنێو ئەواندا 7 منداڵ هەبوون.

ئەو هێلیكۆپتەرەی كەوتۆتە خوارەوە پێشتر لەلایەن سوپای پیرۆ بۆ پڕۆسە گەڕان و رزگاركردنی لە كارەساتە سروشتییەكان بەكارهاتووە، هەروەها چەند جارێكیش بۆ كاری مەشقی سەربازی و خۆهەڵدان بە پەڕەشووت بەكارهاتووە، دیاریش نییە شەوی رابردوو بۆ چ مەبەستێك لە ئاسمان بووە و بەهۆیەوە كەوتۆتە خوارەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.