Erbil 31°C سێشەممە 06 تشرینی یەکەم 09:17

مەسرور بارزانی بە گوژمەی زیاتر لە 5 ملیار دینار سێ ئامێری بۆ تەندروستی دهۆک دابین کرد

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆک رایگەیاند: “سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ دابینکردنی 3 ئامێری گەورە و گرنگی پزیشکی بە گوژمەی زیاتر لە 5,100,000,000 (پێنج ملیار و سەد ملیۆن) دینار”.

ئامێرەکان پێکهاتوون لە دوو ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلە و ئامێرێکی تیشکی ڕەنین (MRI). بڕیارە ئامێرەکانی شکاندنی بەردی گورچیلە لە نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک و نەخۆشخانەی گوڵان لە قەزای ئاکرێ دابنرێن، ئامێری ڕەنینەکەش بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان و ئاسانکاری کاری پزیشکان تەرخان دەکرێت.

د. ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک ڕایگەیاند: "ئەم ئامێرانە دەبنە هۆی پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی کە چەند ساڵێکە لە کەرتی تەندروستی ناوچەکەدا هەبووە، بەمەش ئاستی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بۆ هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای دهۆک و دەوروبەری دەچێتە قۆناغێکی باشترەوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.