ئه‌مڕۆ دووشەممە، حكوومه‌تی چین داوای لە ئەمه‌ریکا کرد باجەكانی یەکلایەنە هەڵبوەشێنێتەوە کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکاوە ڕاگەیەندراوه، دوای ئەوەی دادگای باڵای ئەمه‌ریکا بەشێکی زۆری ئەو باجانەی هەڵوەشاندەوە کە کۆشکی سپی سەپاندبووی.
حكوومه‌تی چین راشیگه‌یاند: نیگه‌رانین و هەڵسەنگاندن بۆ کاریگەرییەکانی زیاده‌ی باجی دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ین كه تاكلایه‌نه سه‌پاندوویه‌تی.
لای خۆیه‌وه، وەزارەتی بازرگانی چین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "ئێمە ئاگاداری بڕیارەکەی دادگای باڵای ئەمه‌ریکاین سەبارەت بە باج و لە ئێستادا هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر بۆ ناوەڕۆک و کاریگەرییەکانی ده‌كه‌ین."
وەزارەتی بازرگانی چین هۆشداریدا له‌وه‌ی كه پلانی هەیە ڕێوشوێنی بەدیل بگرێتەبەر، وەک لێکۆڵینەوەی بازرگانی بۆ پاراستنی زیادکردنی باج لەسەر هاوبەشە بازرگانییەکانی. ئه‌وه‌ش بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووریه‌كانی چین.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "چین داوا لە ئەمریکا دەکات باجی تاکلایەنەی لەسەر هاوبەشە بازرگانییەکانی هەڵبوەشێنێتەوە".
چین کە خاوه‌نی دووەم گەورەترین ئابووری جیهانە و هاوبەشی سەرەکی بازرگانی ئەمه‌ریکایە، بە تایبەتی لە دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمه‌ریکا لە مانگی یەکی ساڵی 2025ەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.