وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئێوارەی ئه‌مرۆ دووشەممە 23ی شوباتی 2026 لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: بریار وایه سبەی سێشەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ بکرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه، هەندێک زانیاری و هەواڵی نادروست لە سەر لیستی مووچەو ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەمایەکیان نییەو تێکڕایان ناڕاستن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.