Erbil 31°C دووشەممە 17 ئاب 12:01

کوردستان تیڤی هاوکاری و پشتیوانیی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی کوڕانی هەولێر دەکات

کوردستان TV
100%

کوردستان تیڤی هاوکاری و پشتیوانیی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی کوڕانی هەولێر دەکات کە لە پاڵەوانەتیی مانگی رەمەزانی پیرۆز لە شاری سلێمانی بەشدارە.

دوای ئەوەی ژمارەیەک یاریزانی ئاستبەرز و بەتوانای ئەم هەڵبژاردەیە، لە بەدواداچوونێکی میدیایی کوردستان تیڤی، باسیان لەوە کرد یەکێک لە گرفتە هەرە سەرەکییەکانیان نەبوونی پاڵپشتی و هاوکارییە، کوردستان تیڤی وەک خەمخۆرێک بۆ لاوان و وەرزشوانان و  ئەم یارییە گرنگە، بڕیاری دا هاوکار و پشتیوانیان بێت.

بۆ ئەم مەبەستەش لە لایەن بەرپرسی کارگيریی دەزگای سەتەلایتی کوردستانەوە، پێشوازی لە  تیپی تۆپی دەستی هەڵبژاردەی هەولێر کرا و  پاڵپشتی و هاوکارییەکان دووپات کرایەوە.

هەڵبژاردەی تۆپی دەستی هەولێر، ساڵانە بەشداریی پاڵەوانەتیی تۆپی دەستی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەکات بەڵام تا ئێستا لە لایەن هیچ لایەنێکی فەرمییەوە پاڵپشتی و هاوکاری نەکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.