Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:16

وادەی گەڕێكی دیكەی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا دیاری كرا

کوردستان TV
100%

بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو گەڕێ سێیەمی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا بەڕێوەبچێت، دوای بەڕێوەچوونی گەڕی یەكەم و دووەم لە هەردوو وڵاتی عومان و سویسڕا.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویان كردۆتەوە: چاوەڕوان دەكرێت رۆژی هەینی داهاتوو گەڕی سێیەمی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا بەڕێوەبچێت، ئەمە ئەگەر ئێران لە ماوەی 48 كاتژمێردا پێشنیارێك سەبارەت بە رێككەوتنی ئەتۆمی پێشكەش بكات.

چاوەڕوان دەكرێت ئێران و ئەمریكا رێككەوتنێكی پێشوەختە ئەنجام بدەن بەر لەوەی بگەنە رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی دۆسییەی ئەتۆمییەوە.

دانوستانی یەكەمی نێوان ئێران و ئەمریكا لە سەرەتای ئەم مانگە لە وڵاتی عومان بەڕێوەچوو، دواتر دانوستانی دووەم لە ناوەڕاستی ئەم مانگە لە جنێفی پایتەختی سویسڕا بەڕێوەچوو.

سەبارەت بە هەردوو دانوستانەكە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو كە ئەرێنین و هیوا هەیە بۆ رێككەوتنی كۆتایی لەنێوان هەردوولادا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.