بڕیار وایه بۆ یه‌كلاییبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له پرسی شه‌ڕی ئێران یان به‌رده‌وامی دانوستانه‌كان ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا 28ی ئه‌م مانگه به سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته ئیسرائیل.
لای خۆی، ڕۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" له زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمه‌ریکی له ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ بڵاویکردووه‌ته‌وه، سەردانەکەی ڕوبیۆ له 28ی شوباتدا ده‌كرێت و تیایدا دۆسیه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهۆ ده‌خرێته به‌ر باس.
هه‌ر لە هەواڵی ڕۆژنامەکەدا هاتووە: له دیداری نێوان ڕۆربیۆ و نه‌تانیاهۆدا پرسی جه‌نگ یان به‌رده‌وامی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران تاوتوێ ده‌كرێت و هه‌ردوولا به هاوبه‌شی بریار له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان: دوای گفتوگۆ ناڕاسته‌وخۆكانی ئەمه‌ریکا و ئێران لە جنێڤ، ئیسرائیل به نهێنی دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ شکستپێهێنانی دانوستانەکان و بێ هیوا بوونی ئه‌مه‌ریكا له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه له‌گه‌ل ئێران.
هه‌ر ئه‌مرۆ، شای کلاپەر سکرتێری فەرماندەیی سوپای ئیسرائیل لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئاسایش باسی لە ئامادەکارییەکانی شەڕی ئێران کردووە.
هەروەها تەلئەبیب هێزەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، چونکە پێشبینی دەکرێت ئەمه‌ریکا لە داهاتوویەکی نزیکدا هێرش بکاتە سەر ئێران.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.