كەشتی فڕۆكەهەڵگری گەورەی جیرارد فۆردی ئەمریكی گەیشتۆتە نزیك كەناراوەكانی مەغریب و بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نزیك لە ئێران بەڕێوەیە.
تەلەفزیۆنی (ABC) ئەمریكی بڵاوی كردەوە: دوێنێ چوارشەممە كەشتی فڕۆكەهەڵگری جیرارد فۆرد بۆ ماوەیەكی كەم لە نزیك كەناراوەكانی مەغریب بینراوە، كەشتییەكە لەوێوە بە دەریای سپی ناوەڕاست بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەكەوتووە.
لەگەڵ فڕۆكەهەڵگری جیرارد فۆرد، چوار كەشتیگەلی هێرشبەری گەورەش بینراون كە لەگەڵ ئەو فڕۆكەهەڵگرە بەڕێوەن.
هەفتەی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری دابوو فڕۆكه‌هه‌ڵگری جیرارد فۆرد (USS Gerald R. Ford) له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌شتی بچووكی شه‌ڕكه‌ر وه‌ك هاوه‌ڵ بنێردرێت بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌مه‌ش كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری جیرارد فۆرد ده‌چێته پاڵ فڕۆكه‌هه‌ڵگری یوو ئێس ئێس ئه‌براهام لینكۆڵن كه ئێستا ئه‌ویش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌ی كه‌نداوه.
ناردنی دوو كه‌شتی گه‌وره‌ی فڕۆكه‌هه‌ڵگری هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا بۆ یه‌ك ناوچه‌ی جوگرافی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌مریكا به‌نیازی ئه‌نجامدانی ئۆپڕاسیۆنێكی گه‌وره‌یه له ناوچه‌كه‌دا.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ماوه‌ی رابردوودا له چه‌ندین دیدار و لێدوانی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی كردبووەوە ئه‌گه‌ر ئێران رێكككه‌وتن نه‌كات، به توندترین شێوه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.