لە سنووری شارۆچکەی کەلار، پەتای وەرزی بڵاو بووەتەوە و بەهۆیەوە لە ماوەی 15 ڕۆژدا نزیکەی 600 منداڵ لە نەخۆشخانە داخڵکراون.
ڕۆژی دووشەممە 16ـی شوبات، ئیدارەی نەخۆشخانەی فێرکاریی گشتیی کەلار ڕایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای وەرزی لەنێو منداڵاندا ڕۆژانە نزیکەی 60 منداڵی تووشبوو بەو پەتایە داخڵی نەخۆشخانە کراون.
ئیدارەی نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی ماوەی 15 ڕۆژدا نزیکەی 600 نەخۆش داخڵکراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
نەخۆشخانەی فێرکاریی گشتیی کەلار داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی پەتاکە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان بکەن و هەوڵ بدەن تاڕادەیەک منداڵەکانیان لە قەرەباڵغی دووربخەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.