Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 17:01

هیندستان میوانداری لوتکەی جیهانیی AI دەکات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشەممە 16-2-2026، لوتکەی جیهانیی زیرەکی دەستکرد لە نیودەلهی له‌ پایخه‌تی هیندستان دەستپێدەکات بە کارنامەیەکی سەرەکی لە راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی بازاڕی کارەوە بگره‌ تا سەلامەتی منداڵان.

ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌شداری لوته‌كه‌كه‌ن هۆشداری دەدەن لەوەی کە ژمارەی زۆری ئەو بابەتانەی کە گرنگییان پێده‌درێت ڕەنگە چانسی دەستەبەرکردنی پابەندبوونی ڕژد لای سەرکردەکانی جیهان کەم بکاتەوە.

لە کاتێکدا کە به‌رده‌وامی زۆری خواست لەسەر زیرەکی دەستکرد بووەتە هۆی زیادبوونی بەرچاوی قازانجی زۆرێک لە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا، بەڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نیگەرانی زیاتر بووه‌ سەبارەت بەو مەترسیانەی کە لەسەر کۆمەڵگا و ژینگە دروستی دەکات.

دولای خۆیه‌وه‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، نارێندرا مودی سەرۆکوەزیرانی هیندستان خۆی لووتکەی کاریگەرییەکانی AIی بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ دەکاتەوە، به‌ ئامانجی خستنه‌ڕووی نەخشەڕێگایه‌كی ته‌كنه‌لۆژیی هاوبەش بۆ حوکمڕانی و هاریکاریی جیهانی .

نارێندرا مودی  لە پۆستێکیدا لە کەناڵی "ئێکس" رایگه‌یاندووه‌: "ئەم بۆنەیە بەڵگەیەکی زیاترە بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان بە خێرایی لە بواری زانست و تەکنەلۆژیادا پێشدەکەوێت و توانا و شاره‌زایی گەنجانی وڵاتەکەمان نیشاندەدات."

ئەمە چوارەمین کۆبوونەوەی لوتكه‌ی ساڵانەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشە و دەرفەتەکانی پەیوەست بە زیرەکی دەستکرد، ئەمەش دوای کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکانی پێشوو کە لە پاریس و سیئۆل و بلێچلی لە بەریتانیا ئەنجامدرابوون.

جێی باسه‌، حکوومەتی هیندستان پێشبینی دەکات هەزاراران سەردانیکەر بەشداری ئەم لوتكه‌یه‌ بکەن کە 20 سەرکردەی جیهانی و 45 شاندی نێوده‌وڵه‌تیی تێدایە، کە تا ئێستا بە گەورەترین لوتكه‌ وەسف کراوە.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.