Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 07:24

لە گوندێکی چۆمان مینێکی دژەکەسی و پاشماوەیەکی تەقەمەنی جەنگی هەڵگیرانەوە

کوردستان TV
100%

لە سنووری شارۆچکەی چۆمان مینێکی دژەکەسی و پاشماوەیەکی تەقەمەنیی جەنگی کە بەهۆی بەفر و باران خزابوونە سەر ڕێگەی هاووڵاتییان و مەترسیان دروست کردبوو، چارەسەرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییان ئاگادارکرداونەتەوە لە بەدەرکەوتنی مینێکی دژەکەسی لەجۆری (V69) و پاشماوەیەکی تەقەمەنیی جەنگی کە بەهۆی بەفر و باران خزابوونە سەر ڕێگەی هاووڵاتییان لە گوندی دەربەندی  سەر بە شارۆچکەی چۆمان، مەترسییان دروست کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کرد، دەستبەجێ تیمی لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی (EOD) گەیشتە شوێنەکە و بەشێوازی گونجاو  و سەلامەت چارەسەرکران و گواسترانەوە 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوکەدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لە کاتی بینینی مین یاخود هەر پارچەیەکی دیکەی تەقەمەنی، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژمارە 182 ـی هێڵی گەرمی دەزگای مین بکەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.