Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 01:59

کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و لە هەندێک ناوچەش نمەباران دەبارێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوبەرایتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و لە هەندێک ناوچەش نمە باران دەبارێت.

ڕۆژی دووشەممە 16ـی شوبات، بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمان پەڵە هەور دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

سبەی سێشەممە 17ـی شوبات، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەروەها لە کاتەکانی ئێوارە تاکوو کاتەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە نمەباران دەبێت هەروەها لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵات بەفرێکی کەم دەبارێت. پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمار کراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دووشەممە سێشەممە
هەولێر 20 20
سلێمانی 18 19
دهۆک 18 17
هەڵەبجە 18 18
گەرمیان 23 22
زاخۆ 18 18
چەمچەماڵ 20 19
سۆران 17 18
حاجی ئۆمەران 12 11
پیرمام 17 17

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.