پێشبینی ده‌كرێت له سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رز ببنه‌وه و به‌هۆیه‌وه كه‌شێكی به‌هاری خۆش له هه‌رێمی كوردستان دروست ببێت.
هه‌ڤال سدیق گه‌ڵۆزی شاره‌زای كه‌شناسی ده‌ڵێت: له سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه بە هۆی هاتنی بارسته هەوایەکی نیمچەگەرم بۆ تەواوی ناوچە جیاوازەکانی پلەکانی گەرما 3 تا 4 پله‌ی سیلیزی لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم به‌رز ده‌بنه‌وه.
ده‌شڵێت: به‌هۆی ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی پله‌ی گه‌رما کەشێکی بەهاری خۆش دروست دەبێت بەتایبەت لە ناوچە دەشتاییەکانی هەولێر و کەرکووک و گەرمیان.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر و كه‌ركووك و گه‌رمیان له‌نێوان 20 بۆ 23 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.