بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌ختی كرده‌وه كه غه‌ززه جارێكی دیكه نابێته‌وه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئیسرائیل، داواشی له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كرد پابه‌ندبێت به رێككه‌وتنی پڕۆسه‌ی چه‌كدانان له كه‌رتی غه‌ززه‌دا.
نه‌تانیاهۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كاتی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا له كۆنفرانسی لووتكه‌ی (ئیباك) له ته‌لئه‌ڤیڤ گوتی: ئێستا چه‌كی قورس له غه‌ززه نه‌ماوه، له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه چه‌كه‌كانی دیكه‌ش له‌ناو ببات جا چه‌كی سووك یان مامناوه‌ند بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ته‌نانه‌ت نابێت چه‌كی كلاشینكۆفیشی هه‌بێت كه پێشتر به‌و چه‌كه له 7ی ئۆكتۆبه‌ر هێرشیان كردبووه سه‌ر ئیسرائیل.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتیشی: بوونی ئاگربه‌ست مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئێمه ده‌سته‌و‌سان بین و له كه‌رتی غه‌ززه هیچ نه‌كه‌ین. جه‌ختیشی كرده‌وه كه به هه‌وڵه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا توانیمان سه‌رجه‌م بارمته‌كان له غه‌ززه بگه‌ڕێنینه‌وه.
بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له كۆتاییدا داوای له چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كرد پابه‌ندی رێككه‌وتنی چه‌كدانان بن له ته‌واوی غه‌ززه‌دا، چونكه ئه‌وه هه‌لێكه بۆ پلانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ به‌خشراوه. هیواشی خواست پڕۆسه‌ی چه‌كدانانه‌كه به رێكوپێكی و بێ كێشه به‌ڕێوه‌بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.