به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، له عێراق چه‌ند رێنماییه‌ك بڵاو كرایه‌وه و داوای له هاووڵاتییان كرا له‌م ماوه‌یهدا رێز له گه‌وره‌یی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان و رۆژووه‌وان بگرن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزی له سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراق كردووه، هیواشی خواستووه كه له‌و مانگه‌دا رۆژ و خواپه‌رستی هه‌موولایه‌ك قبووڵ بێت و ره‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراق.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه له‌م مانگه‌دا قه‌ده‌غه‌یه به ئاشكرا خواردن و خواردنه‌وه له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان بخورێت وه‌ك ڕێزێك بۆ رۆژووگران، به‌هه‌مانشێوه فرۆشتن و خواردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره مادده‌یه‌كی كحوولی له‌م مانگه‌دا قه‌ده‌غه‌یه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه سه‌رجه‌م چێشتخانه و چایخانه و كافێیه‌كان له‌سه‌ر شه‌قام و له‌ناو هۆتێله‌كان داده‌خرین تا كاتی بانگی شیوان و رۆژوو شكاندن، دوای رۆژوو شكاندنیش چێشتخانه‌كان تاكو نوێژی به‌یانیان كراوه ده‌بن.
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هاتووه كه سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان راده‌سپێردرێن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێنماییانه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.