ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی بەرگری رووسیا له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، 12 گوندی ڕۆژهەڵاتی ئۆكراینا له ئێستادا به ته‌واوی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانیان دایه.
لای خۆیه‌وه، ڤالێری جیراسیمۆڤ، سەرۆکی ئەرکانی سوپای رووسیا لە ئۆپه‌راسیۆنی ئۆکراینا پشکنینی بۆ سەربازەکانی لە ئۆکراینا ئەنجامدا و كۆنتڕۆڵكردنی 12 گوندی له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا پشتڕاتكرده‌وه.
ڤالێری جیراسیمۆڤ زیاتر گوتی: "لە ماوەی دوو هەفتەدا لە مانگی شوباتدا، سەرەڕای بارودۆخی سەختی زستان، سەربازەکانی توانیوویانه 12 گوندیان له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا ئازاد بكه‌ن."
رووسیا داوا دەکات ئۆکراینا دەستبەرداری ناوچەی دۆنێسک بێت لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، ئه‌مه‌شی وەک بەشێک بۆ هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی داناوه، به‌ڵام داواکارییەکە به به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن زێلینسكی و به‌رپرسانی باڵای کیێڤ ڕەتكراوه‌ته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.