Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 20:30

وەزارەتی دارایی: دابەشکردنی مووچە تەنیا لە چوارچێوەی پڕۆژی هەژماری من دەبێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەرجەم یەکە ژمێریارەییەکانی حکوومەت لە هەموو پارێزگاکان ئاگادار دەکاتەوە لە ڕێکەوتی 20ـی 1 بەدواوە دابەشکردنی مووچە تەنها بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەبێ.

ڕۆژی یەک شەممە 15ـی شوبات، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: وەک بەشێک لە هەوڵەکانی حکوومەت و وەزارەتی دارایی بۆ بە بانکیکردنی مووچەی تەواوی مووچەخۆران لە ڕێگەی پڕۆژەی (هەژماری من) ئاگاداری سەرجەم یەکە ژمێریارەییەکانی حکوومەت لە سەرجەم پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک، دەکەینەوە لە 20ـی 1 بەدواوە دابەشکردنی مووچە تەنها بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەبێ.

وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاند: هەموو ئەو مووچەخۆرانەی کە تائێستا فۆڕمی خۆتۆمارکردنیان لە پڕۆژەی (هەژماری من) پڕنەکردووەتەوە، پێویستە بەزووترین کات دەست بە پڕۆسەی خۆتۆمارکردن بکەن، بە پێچەوانەوە لە دوای بەرواری ئاماژەپێدراوی سەرەوە ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن.

هەروەها وەزارەت باسی لەوەش کردووە: هەموو ئەو مووچەخۆرانەی کە خۆیان لە پڕۆژەی (هەژماری من) تۆمارکردووە و ئاگادارییان بۆ چووە بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، پێویستە سەردانی ئەو بانکانە بکەن کە لە رێگەی کورتەنامەی هەژماری من ئاماژەی پێدراوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، بە پێچەوانەوە لە دوای ڕێکەوتی ئاماژەپێدراوی سەرەوە، ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن.

وەزارەتی دارایی: لیستی هاوپێچی ناوی 5,750 مووچەخۆرانی فەرمانبەر بە پێی یەکە ژمێریارییەکانیان لە خۆگرتووە کە تا ئێستا خۆیان تۆمار نەکردووە یاخوود کارتی بانکییان وەرنەگرتووە و مووچەکانیان بە شێوەی نەختینە وەردەگرن، ئەگەر بەدواداچوون بۆ مامەڵەکانیان نەکەن لە حاڵەتی یەکەم و دووەم، ئەوا مووچەکانیان لە ڕێکەوتی ئاماژەپێدراو دەوەستێت.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.