Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 17:35

نێچیرڤان بارزانی و بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سیاسی کۆبووەوە و پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چەندین پرسی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە 14ـی شوبات، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئالیسۆن هووکەر، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سیاسی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چەندین پرسی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران. نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پشتگیرییەکانی ئەمه‌ریکا بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و گەشەپێدانی دامەزراوەکان کردەوە.

لای خۆیه‌وه‌ ئالیسۆن هووکەر ستایشی ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی له‌ ڕێککه‌وتنی نێوان دیمه‌شق و هه‌سه‌ده‌دا کرد، هەروەها پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ عێراق و قەوارەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر - بەغدا دووپات کردەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.