Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 15:20

ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد کە زیاتر لە 40 تاوانی دزیکردنیان ئەنجام داوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە زیاتر لە 40 تاوانی دزیکردنیان لەنێو شاری هەولێر ئەنجامداوە و زیانیان بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان گەیاندووە.

ڕۆژی شەممە 14ـی شوبات، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی لە چەند حاڵەتێکی دزیکردن لە گەڕەکە جیاوازەکانی شاری هەولێر ئاگادارکراینەوە، لە لایەن تیمەکانمانەوە دەست بە بەدواداچوون کرا و توانیویانە ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکەن".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ج. ئـ. ن) و (ع. ح. د) دەستگیرکراون.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تۆمەتباران شەوانە لە کۆڵانەکانی شاری هەولێر گەڕاون و جامی ئەو ئۆتۆمبێلانەیان شکاندووە کە لەبەردەم ماڵەکان راگیراون، هەروەها بڕێکی زۆر پارە، چەک و کەلوپەلی جۆراوجۆریان بردووە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتییانی کردووە کە هەمیشە هاوکارن لە پێدانی زانیاری بە هێزە ئەمنییەکان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.