ئهمڕۆ شهممه 14-2-2026، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور ستایشی ئازایەتی بێ ڕکابەری سەربازانی وڵاتەکەی کرد کە شانبەشانی هێزەکانی ڕووسیا دژی ئۆکراینا شەڕ دەکەن، لە میانی سەردانێکیدا كه بۆ یادگهی قوربانیانی ئەو شەڕە دروست كرابوو.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور، کیم ڕۆژی هەینی لە کاتی پشکنینی شوێنەکەدا رایگهیاندووه: ئەو بوێری و قارەمانیهتیهی سەربازانی سوپای گەلی کۆریا کە بەشداری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەرەوەی وڵات دەکەن، دەبێت لە مێژوودا وەک هێمای دەسەڵاتی نەدۆڕاو وهسف بكرێت.
باڵیۆزی ڕووسیا لە کۆریای باکوور لە مانگی تشرینی یەکەمدا بەشداری لە مەراسیمی دامەزراندنی "مۆزەخانەی یادەوەری شەڕ" کرد، کاتێک کیم گوتی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ مۆسکۆ گەیشتووهته لووتکەیەکی مێژوویی.
لە ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی ناوەندیی کۆریا باسی ڕووسیای نەکردووە، بەڵام کیم جۆنگ ئون لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، لە نامەیەکدا کە ئاژانسەکە بڵاویکردووەتەوە، بەڵێنیداوه "پشتیوانی بێ مەرج" بۆ هەموو سیاسەت و بڕیارەکانی ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا پیشان بدات.
کۆریای باکور لە دوای داگیرکردنی ئۆکراینا لە شوباتی 2022 پەیوەندییەکانی لەگەڵ مۆسکۆ پتەوتر کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، کۆریای باکوور هەزاران سەربازی ناردووە بۆ پشتگیریکردن لە لەشکرکێشییەکەی ڕووسیا کە نزیکەی چوار ساڵە بۆ سەر ئۆکراینا بەردەوامە و تا ئێستا 600 سهربازییان کوژراون و هەزارانی دیکەش برینداربوون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.