ئه‌مریكا بڕیاریداوه كه‌شتییه‌كی فڕۆكه‌هه‌ڵگری گه‌وره‌ی دیكه ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر ئێران.
رۆژنامه‌ی (نیۆیۆڕك تایمز) له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا بڵاوی كردۆته‌وه: به بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا فڕۆكه‌هه‌ڵگری گیرارد فۆرد (USS Gerald R. Ford) له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌شتی بچووكی شه‌ڕكه‌ر وه‌ك هاوه‌ڵ ده‌نێردرێت بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه بڕیاره‌كه گه‌یشتۆته ده‌ست فه‌رمانده‌كانی فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كه و ئه‌وانیش ده‌ستیان به ئاماده‌كارییه‌كان كردووه بۆ جوولهكردن و چوون به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌مه‌ش كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری گیرارد فۆرد ده‌چێته پاڵ فڕۆكه‌هه‌ڵگری یوو ئێس ئێس ئه‌براهام لینكۆڵن كه ئێستا ئه‌ویش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌ی كه‌نداوه.
ناردنی دوو كه‌شتی گه‌وره‌ی فڕۆكه‌هه‌ڵگری هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا بۆ یه‌ك ناوچه‌ی جوگرافی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌مریكا به‌نیازی ئه‌نجامدانی ئۆپڕاسیۆنێكی گه‌وره‌یه له ناوچه‌كه‌دا.
بڕیاری ناردنی ئه‌م كه‌شتییه فڕۆكه‌هه‌ڵگره گه‌وره‌یه له كاتێكدایه كه ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی رابردوو پڕۆسه‌ی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ست پێ كردووه‌ته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی رابردوودا له چه‌ندین دیدار و لێدوانی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی كردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئێران رێكككهوتن نه‌كات، به توندترین شێوه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.