دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێشبینی كردووە مانگی داهاتوو رێككەوتن لەگەڵ ئێران واژۆ بكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە رۆژنامەنووسێك پرسیاری وادەی رێككەوتنی لەگەڵ ئێران لە دۆناڵد ترەمپ كردووە، ئەویش گوتوویەتی "رەنگە لە ماوەی مانگی داهاتوو، یان شتێكی لەو جۆرە، پێویستە ئەم كارە بە خێرایی ئەنجام بدرێت".
لەهەمان كاتدا دۆناڵد ترەمپ گوتوویەتی "ئەگەر ئەو ڕێککەوتنەی دەیكەین دادپەروەر و باش نەبێت، دۆخەکە بۆ ئێران لە ڕادەبەدەر سەخت دەبێت".
ترەمپ چەند رۆژێك پێش ئێستاش لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی (ئەكسیوس) رایگەیاندبوو: یان لەگەڵ ئێران دەگەیەنە رێككەوتن، یاخود ناچار دەبین وەك جاری رابردوو هەنگاوی زۆر توند بگرینەبەر.
ترەمپ هەروەها پێشبینی كردبوو لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا گەڕێكی دیكەی دانوستانەكان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ئەنجام بدەن.
رۆژی هەینی رابردوو یەكەم گەڕی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا دوای جەنگی 12 رۆژەی مانگی حوزەیرانی رابردوو بەڕێوەچوو، ئەمە لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند هەفتەیەكە بە فەرمی دۆناڵد ترەمپ ژمارەیەك كەشتیگەلی جەنگی و فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن بۆ ئەگەری هێرشكردنە سەر ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.