Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 01:59

وەزارەتی دارایی بۆ وەرگرتنی مووچە داوایەك لە مووچەخۆران دەكات

کوردستان TV
100%

كەمێك پێش ئێستا لیستی مووچەی مانگی یەكی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری داوای لە مووچەخۆران كرد سبەی چوارشەممە دوای كاتژمیر یەكی نیوەڕۆ بڕۆن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

بەگوێرەی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی بڵاوی كردۆتەوە، سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە ماوەی سێ رۆژدا مووچەكانیان وەردەگرن.

سبەی چوارشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت و رۆژی پێنجشەممە و شەممەش بەردەوامی دەبێت.

وەزارەتی دارایی هەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەی لیستەكەدا تێبینییەكی بە مووچەخۆران داوە كە بریتییە لە: داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین سبەی چوارشەممە لە دوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو.

سەبارەت بە هۆكارەكەشی، رایگەیاندووە: بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە سبەی چوارشەممە لە کاتی دەوامی فەرمیدا و دواتریش گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان كاتی دەوێت.

واتە داواكەی وەزارەتی دارایی تەنیا بۆ سبەی چوارشەممەیە، مووچەخۆران لە رۆژانی دیكەدا دەتوانن لە هەر كاتێك بچن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

وێنە: لیستی مووچەی مانگی یەكی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.