Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 01:06

ترەمپ و نەتانیاهۆ كۆ دەبنەوە و مووشەكە بالیستیكییەكانی ئێران تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانیان دەبێت

کوردستان TV
100%

ڕۆژێک پێش دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتۆن، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەم دیدارە باس لە کۆمەڵێک پرس دەکەین وەک غەززە و ناوچەکە، بەڵام بێگومان پێش هەموو شتێک بابەتی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران باس دەکەین

ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی شوبات، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە وتوێژەکانی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا جەخت لەسەر دانوستانەکان لەگەڵ ئێران دەکاتەوە. ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی نەتانیاهۆدا دێت بۆ ئەوەی واشنتۆن ناچار بکات هەڵوێستێکی توندتر بەرامبەر بە بەرنامەی موشەکە بالیستییەکانی تاران بگرێتە بەر.

ئەم دیدارەی کە بڕیارە سبەی چوارشەممە ئەنجام بدرێت، دەبێتە شەشەمین کۆبوونەوەی نێوانیان لە دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی لە سەرەتای ساڵی ڕابردوودا، دوایین دیداریشیان لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو بوو لە شاری قودس.

نەتانیاهۆ پێش بەڕێکەوتنی بۆ ئەمریکا گوتی ''لەم سەردانەدا باس لە کۆمەڵێک پرس دەکەین وەک غەززە و ناوچەکە، بەڵام بێگومان پێش هەموو شتێک باس لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران دەکەین''. ئاماژەی بەوەش کرد "تێڕوانینەکانی خۆمان لەسەر ئەو بنەمایانە دەخەینە ڕوو کە پێویستە ئەم دانوستانانەی لەسەر بونیاد بنرێت."

ئەم کۆبوونەوەیە دوای چەند ڕۆژێک لەو دانوستانانە دێت کە لەنێوان ئێران و ئەمریکا لە عومان بەڕێوەچوون، کە ترەمپ دواتر ڕایگەیاند خولێکی دووەمی دانوستانەکان بەڕێوەدەچێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.