ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بە هەوڵەكانی لقی 23ی قەرەچووغی پارتی دیموكراتی كوردستان و قایمقایمییەتی قەزای مەخموور، رێگەی مەخموور – هەولێر بە ڕووی كاسبكاران كرایەوە.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە مەخموور پێی راگەیاندین: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە رێگەی لقی 23ی قەرەچووغی پارتی و قایمقایمییەتی قەزای مەخموور و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس، لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق هەماهەنگی كرا بۆ كرانەوەی رێگەی مەخموور – هەولێر.
راشیگەیاند: ئێستا گرفتی هاوردەكردنی خواردن و خۆراك و سەوزە و میوە لە رێگەی بارهەڵگرەكانەوە بۆ شارۆچكەی مەخموور چارەسەركراوە.
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا، بۆ لەمەودوا كاسبكاران دەتوانن هەموو ئەو جۆرە كاڵایانە بهێنن بۆ ناو شارۆچكەی مەخموور كە رۆژانە دانیشتووانی شارۆچكەكە پێویستیان پێیەتی.
دوێنێ دووشەممە هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە بڕیارێك رێگەی هەولێر – مەخمووریان بەسەر كاسبكاران و بازرگاكان داخست و رێگەیان نەدا هیچ جۆرە خۆراك و پێداویستییەك بگاتە دەستی خەڵكی شارۆچكەكە، ئەمەش وای كرد نرخی كەلوپەل لە بازاڕی شارۆچكەی مەخموور بەرز ببێتەوە.
مەخموور / كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.