Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 02:42

کاسبکارانی مەخموور بەربوومەکانیان  دەڕێژنە سەر شەقام

کوردستان TV
100%

بەهۆی ڕێگرییەکانی بازگەی مەخموور لە هاوردەکردنی بەرهەمی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان، بازرگانان و کاسبکارانی قەزاکە وەک ناڕەزایەتییەک بەرهەم و سەوزە و میوەکانیان ڕژاندە سەر شەقام.

بەپێی زانیارییەکانی کارزان کاکڵ پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە شەوی ڕابردووەوە بازگەی هەولێر - مەخموور بەڕووی بازرگاناندا داخراوە و ڕێگری لە هاوردەکردنی سەوزە و میوەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، ئەمەش بە مەبەستی ساغکردنەوەی بەرهەمی پارێزگاکانی دیکەی عێراق لە ناوچەکەدا.

کاسبکاران ئاماژە بەوە دەکەن، بازگەکان بۆ بێزارکردنی بازرگانان و دروستکردنی ئاستەنگ، داوای "بارکۆد" لەسەر بەرهەمەکان دەکەن، لە کاتێکدا هیچ جۆرە سەوزە و میوەیەک چ ئەوانەی لە عێراقەوە دێن یان ئەوانەی هەرێمی کوردستان بارکۆدیان لەسەر نییە.

ئەم بڕیارە ناڕەزایەتی توندی کاسبکارانی قەزای مەخمووری لێکەوتووەتەوە و وەک دەربڕینی تووڕەیی بەرامبەر ئەو بڕیارە، بارە سەوزە و میوەکانیان لەسەر ڕێگای گشتی فڕێدا و داوا دەکەن ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی بەرهەمەکانیان بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.