وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ سەرجەم ڕێکارە ئیداری و ژمێریارییەکان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم تەواو کراوە و چاوەڕێی گەیشتنی تەمویلەکەن.
ڕۆژی سێشەممە 10ـی شوباتی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: "دوای هەوڵ و بەدواداچونەکانی تیمەکانی وەزارەتمان بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا سەرجەم ڕێکارە ئیداری و ژمێریاریەکان لە فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ تەواو کراون".
وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوەش کردووە چاوەڕێی گەیشتنی تەمویلەکەن بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.